ڕێگای یه‌که‌م له‌کاتێکدا که کۆمپیته‌ره‌که‌ت پێده‌که‌یت ئه‌کاونته‌که داوای پاسۆردی لێکردیت ئه‌م کاره‌بکه. دووجار دوگمه‌کانی ( Ctrl + Alt + Delete ) دابگره‌له‌سه‌ریه‌ک پاشان ده‌بینین ویندۆیه‌کمان بۆ ده‌کرێته‌وه وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێبکه . User name : administrator لێره هیچ مه‌نوسه : Password پاشان ( OK ) کلیک بکه.
ڕێگای دووهه‌م کۆمپیته‌ره‌که‌ت ریستارت بکه‌وه پاشان (F8 ) دابگره ده‌بینین لیستێکمان بۆ ده‌کرێته‌وه تۆ به سه‌همه‌کانی کیبۆرد برۆبۆسه‌ر سه‌ر ( Safe mode ) ئینته‌ر بکه پاشان که ئینته‌رمان کرد چه‌ند نوسینێکمان بۆ دێ تۆ له‌وان گه‌رێ پاشان خۆی ئۆتۆ ماتیکی ده‌گۆرێت و پاشان ده‌چێته سه‌ر ئه‌کاونته‌کان ده‌بینین ئه‌کاونتێکمان بۆ دروست بوه به‌ناوی (Aministrator ) هه‌روه‌ها ئه‌کاونته کۆنه‌کانیش به‌ڵام تۆ له‌ریگه‌ی (Administrator ) بڕۆ ژووره‌وه دواتر ویندۆیه‌کمان دێته پێش که داوامان لێده‌کات که سیسته‌مه‌که ریستۆر ببێته‌وه بۆ باری پێشوو به‌ڵام ناته‌وێ تۆ (No ) کلیک بکه . باشان تۆ به‌سه‌ربه‌رزی چویته ناو کۆمپیته‌ره‌که پیرۆزه. دواتر به‌بێکێشه ده‌چیته ناو کۆمپیته‌ره‌که
رێگای سێهه‌م بۆ ئه‌و پاسۆردانه‌ی له رێگای دۆسه‌وه داندراون که ئه‌ویش به‌رێگای هه‌ڵگرتنی پاتری سه‌ر مه‌زه‌بۆرده‌که ئه‌م کاره ده‌کرێت. له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆردی کۆمپیته‌ره که‌ت پاتریه‌ک هه‌یه له پاتری کاتژمێر ده‌چێت به‌ڵام که‌مێک گه‌وره تره تۆ هه‌سته به هه‌ڵگرتنی پاتری سه‌ر مه‌زه‌بۆرده‌که بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک دواتر دایبنێوه کۆمپیته‌ره که هه‌ڵکه داوای پاسۆردت لێ‌ناکات .
له runبنوسه
prefetch temp %temp% cookies recent Dllcache C:\WINDOWS\system32\DirectX
هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی که ده‌کرێنه‌وه بیانسره‌وه
له ڕێگای ئه‌م کرداره خێرایی کۆمپیوته‌ره‌که‌تان هه‌تا ڕادده‌یه‌کی باش زیاد ده‌کات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌ر My Computer ڕاست کلیک بکه و Properties هه‌ڵبژێره و له‌و ئایکۆنه‌ی که ده‌بێته‌وه Advanced هه‌ڵبژێره، له‌و به‌شه بڕۆ بۆ Perfomance و له‌سه‌ر Settings کلیک بکه، له‌م ئایکۆنه چوار فرمان دیاری کراون که له ویندۆز به شێوه‌ی ئوتوماتیکی Let Windows choose what's best for my computer دیاری کراوه، ئێوه ده‌توانن Custom هه‌ڵبژێرن و سه‌رجه‌م نێشانه‌کانی √ له فرمانه‌کان هه‌ڵگرن، به‌ڵام له‌م حاله‌ته‌دا ویندۆزه‌که‌تان وه‌کوو ویندۆزی 98ی لێ دێت، بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ویندۆز تێک نه‌چێت، نیشانه‌ی √ له سه‌ر ئه‌م 3 فرمانه بهێڵنه‌وه و ئه‌وانی تر ناچالاک بکه‌ن، ئه‌م سێ فرمانه ئه‌مانه‌ن:
به دڵنیاییه‌وه ده‌زانن که Keypad ئه‌رکی چیه، مه‌به‌ستمان به‌شی .Num Lock له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌کان له سه‌ره‌وه‌ی پیته‌کانیش هه‌یه، ژماره‌کانی به‌شی Num Lock که‌متر به‌کار دێن، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌توانین وه‌کوو کورتکه‌ره‌وه یاخود Short Cut به‌کاریان بێنین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ره‌تا دوگمه‌ی Num Lock کارا ده‌که‌ین و دواتر له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه‌ی که ده‌مانه‌وێت وه‌کوو کورتکراوه کاری پێ بکه‌ین، ڕاست کلیک ده‌که‌ین و Properties هه‌ڵده‌بژێرین و له به‌شی Short Cut ده‌چینه Short Cut Key و ئه‌و ژماره‌یه‌ی که ده‌مانه‌وێت بۆ ئه‌م پرۆگرامه ببێته کورتکراوه، ده‌نووسین، و دواتر OK ده‌که‌ین، ئێستا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه کلیک بکه‌ی، ئه‌و پرۆگرامه‌تان بۆ ده‌بێته‌وه.
کێشه‌ی سه‌ره‌کی له ئینته‌رنێت، که‌می خێرایی داگرتنه که زۆرجار ده‌بێته هۆی بێزاری به‌کارهێنه‌ر، هه‌رچه‌نده که‌می و زۆری خێرایی داگرتن په‌یوه‌ندی به کۆمپانیای تایبه‌ت به دابه‌شکردنی هێڵی ئینته‌رنێت هه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌توانین به کردارێکی ئاسان له‌ناو کۆمپیوته‌ر، تاڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م خێراییه بکه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته: له‌سه‌ر دیسک تۆپ ڕاست کلیک بکه و فرمانی Properties هه‌ڵبژێره و له‌سه‌ر Desktop کلیک بکه و له‌وێ فرمانی Customize هه‌ڵبژێره و بڕۆ بۆ Web ئینجا له‌سه‌ر Properties کلیک بکه و Download هه‌ڵبژێره، و نیشانه‌ی √ له‌سه‌ر Limit hard dick usage for this page to دانێ و ژماره‌ی Kilo bytes بکه به 9000 و له کۆتایی OK لێ بده. به ڕێگای ئه‌م کرداره هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌توانین خێرایی داگرتن له ئینته‌رنێت زیاد بکه‌ین.
له‌وانه‌یه بزانن که هاکه‌ره‌کان له ڕێگای IP دێنه ناو سیسته‌می کۆمپیوته‌ر و کۆمپیوته‌ره‌کان هاک ده‌که‌ن، له ڕێگای ئه‌م کاره ده‌توانن IP خۆتان له‌ده‌ست هاکه‌ره‌کان بپارێزن. > بۆ ئه‌م مه‌به‌سته: 1. سه‌ره‌تا له مێنۆی ستارت ده‌چنه RUN و وشه‌ی MMC بنووسن. 2. له‌و ئایکۆنه‌ی که کراوه‌ته‌وه له به‌شی File ده‌چنه به‌شی Add/Remove Snap-in 3. له‌م ئایکۆنه له‌سه‌ر Add کلیک بکه‌ن 4. له‌و په‌نجه‌ره‌یه له سه‌ر IP Security Policy Management کلیک بکه‌ن و دوگمه‌ی Add داگرن 5. دواتر نFinish لێ بده و له‌و ئایکۆنه بچۆ ده‌ره‌وه 6. له ئایکۆنی پێشتر له‌سه‌ر OK کلیک بکه 7. ئێستا له ئایکۆنی یه‌که‌م ئایکۆنی IP Security Policy Management که به‌ڕه‌نگی زه‌رده کلیکی له‌سه‌ر بکه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی ببێته سه‌وز 8. له کۆتایی دا له مێنۆی File بچۆ به‌شی Exit و له‌سه‌ر Yes کلیک بکه بۆ ئه‌وه‌ی فرمانه‌کان سه‌یڤ بکات
ئه‌و کاتانه‌ی که کار به ئینته‌رنێت ناکه‌ین، له‌وانه‌یه ئیمه‌یلێکمان به‌ده‌ست بگات و ئه‌و که‌سه‌ی که ئیمه‌یله‌که ده‌نێرێت، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه، به‌م ڕێگایه ده‌توانین وه‌ڵامێکی کاتی به‌رامبه‌ره‌که‌مان بده‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێت که دوائی وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه. واتا ئیمه‌یلێکی ئوتوماتیکی به‌هه‌ر ناوه‌ڕۆکێک که خۆمان ده‌ینووسین بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌مه‌ن ده‌چێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌ناو ئیمه‌یله‌که‌مان ده‌چینه Mail Options و له‌سه‌ر Vacation Response کلیک ده‌که‌ین، ماوه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه دیاری ده‌که‌ین و ده‌قی ئیمه‌یله‌که‌مان(وه‌ڵامی ئیمه‌یله‌کان) به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌مانه‌وێت ده‌نووسین و له کۆتائی دا له‌سه‌ر Turn Auto-Response On کلیک ده‌که‌ین، به‌م شێوه‌یه هه‌ر ئیمه‌یلێکمان بۆ بێت، به‌شێوه‌ی ئوتوماتیکی ئه‌و ده‌قه‌ی که نووسراوه، وه‌کوو وه‌ڵام بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌مان ده‌چێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ڕاگرین له هه‌مان شوێن له‌سه‌ر Turn Auto – Response Off کلیک ده‌که‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ناونیشانی ئیمه‌یلی دیاری کراو فیلته‌ر بکرێت. بۆ دانانی فیلته‌ر له‌سه‌ر ئیمه‌یل ده‌چینه به‌شی Mail Options و له‌سه‌ر لینکی Filters کلیک ده‌که‌ین و ده‌چینه لاپه‌ڕه‌ی فیلته‌ر، بۆ زانینتان سه‌رجه‌م کرداره‌کانی تایبه‌ت به فیلته‌ر وه‌کوو دروست کردنی فیلته‌ری نوێ، ده‌ستکاری کردنی فیلته‌ر یاخود ڕه‌ش کردنه‌وه‌ی له‌م به‌شه ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ دروست کردنی فیلته‌رێکی نوێ له‌سه‌ر فرمانی Addکلیک ده‌که‌ین، ئێستا چه‌ندین Text Box و چه‌ندین Drop Down List یاخود Combo ده‌بینین، له‌یه‌که‌مین Text Box ناونیشانی ئیمه‌یلی مه‌به‌ست ده‌نووسین و له دوایی ئه‌و مه‌رجانه‌ی که بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر ئیمه‌یلێک و بۆ کام فولده‌ر دیاری ده‌که‌ین و له‌سه‌ر Add Filter کلیک ده‌که‌ین، به‌م کاره‌تان یه‌که‌مین فیلته‌ر دروست ده‌که‌ن و دوای بینینی ئه‌نجامه‌کان، ئاره‌زووی دروست کردنی فیلته‌ری زیاتر ده‌که‌ن
هه‌روه‌کوو هه‌موومان ده‌زانین کاتێ فایلێک ده‌سرێنه‌وه بۆ نه‌مانی به‌ته‌واوی پێویسته له ناو Recycle Bin دووباره بسێردرێته‌وه، له ڕیگای ئه‌م زانیارییه ده‌توانن فایله‌کان به ئوتوماتیکی بسڕنه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌سه‌ر ئایکۆنی Recycle Bin ڕاست کلیک بکه‌ن و له ناو Properties فرمانی Global هه‌لبژێرن، له‌وێ له‌سه‌ر Remove Files Immediately Upon Delete کلیک بکه‌نبۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ü بکه‌وێته سه‌ری. ئێستا هه‌ر فایلێک له‌ناو سیسته‌م بسڕنه‌وه ڕاسته‌وخۆ له Recycle Bin ده‌سڕێته‌وه.
چه‌ند ڕیگایه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به کیبۆرد بتوانین کۆمپیوته‌ره‌که‌مان Restart, Stand By, Hibernate, Logoff, Switch User, Shutdown بکه‌ین.
1. بۆ Shutdown کردن دوگمه‌ی Win داده‌گرین و له‌کاتی هاتنی مێنۆی Start پیتی U دووجار له‌سه‌ر یه‌ک داده‌گرین، ده‌بینین که سیسته‌م ده‌کوژێته‌وه. 2. بۆ Restartکردن دوگمه‌ی Win داده‌گرین و له‌کاتی هاتنی مێنۆی Start پیتی U و دواتر پیتی R به‌جیا داده‌گرین، ده‌بینین که سیسته‌م Restart ده‌بێت. 3. بۆ Hibernate کردن دوگمه‌ی Win داده‌گرین و له‌کاتی هاتنی مێنۆی Start پیتی U و دواتر پیتی H به‌جیا داده‌گرین، ده‌بینین که سیسته‌م Restart ده‌بێت. 4. بۆ Logoff کردن دوگمه‌ی Win داده‌گرین و له‌کاتی هاتنی مێنۆی Start پیتی L دووجار له‌سه‌ر یه‌ک داده‌گرین، ده‌بینین که سیسته‌م Logoff ده‌بێت. 5. بۆ Switch User کردن دوگمه‌ی Win داده‌گرین و له‌کاتی هاتنی مێنۆی Start پیتی L و دواتر پیتی S به‌جیا داده‌گرین، ده‌بینین که سیسته‌م Switch User ده‌بێت.
لاپه‌ره‌ی : 1 , 2 , 3 , 4 , 5